Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

لە سبەینێوە دەرگای گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان لەنێوان زانكۆكان دەست پێ دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەواڵێكی گرینگ بۆ قوتابییانی زانكۆ بڵاو كردەوە، ئەویش ئەوەیە كە لە سبەینێ دووشەممەوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابییان لەنێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى راگەیاند، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بەمەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەى خوارەوە بكەن دواتر دەستبکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمانکاتدا هەر قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى:

1/ قوتابى لەناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

2/ ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى 12 ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام دەدات.

3/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین، پێویست ناکات هیچ قوتابییەك سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

4/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر (ئەم لینکە) بکەن:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.