Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:17

ئەمڕۆ گوندێكی ئامێدی پێنج جار بۆردومان كراوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممەوە گوندێكی سنووری شارۆچكەی ئامێدی پێنج جار لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومان كراوە، بۆردومانەكانیش بوونەتە هۆی سوتانی رەز و بێستانەكانی گوندەكە.

بۆردومانەكان لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای توركیاوە ئەنجامدراون كە دەوروبەری گوندی سەرگەلێ سەر بە شارەدێی دێرەلووك لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی گرتۆتەوە.

لەمبارەیەوە هاووڵاتییەكی گوندی سەرگەلێ بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: بۆردومانەكان زۆر لە سەنتەری گوند نزیك بوونە بەشێوەیەك كە چەند مووشەكێك كەمتر لە یەك كیلۆمەتر لە دەوروبەری گوند كەوتوونەتە خوارەوە.

راشیگەیاند: بۆردومانەكان هیچ زیانێكی گیانیان لێ نەكەوتۆتەوە، بەڵام بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە رەز و بێستانەكانی گوندی سەرگەلێ ، جگە لەوەش ترس و دڵەڕاوكێی زۆری لای هاووڵاتییان دروست كردووە.

ئامێدی / بەشار عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.