سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری ئەو شەهیدە كرد كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە هێرشێكی تیرۆریستیدا لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.
دەقی پرسەنامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:-
پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر ڕەشید دەکەم کە ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم.
ئەم هێرشەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.