Erbil 17°C چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم 22:55

سبەی دوا وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سبەی دووشەممەی وەك دوا وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: سبەی دووشەممە دوا وادەی وەرگرتنی لیستی بەربژێرانی حزب و لایەنەكانە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

پێشتر جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو كە نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان هەن و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

راشیگەیاندبوو كە لەو ژمارەیەی سەرەوە، تا ئێستا تەنیا 2 ملیۆن و 901 دەنگدەر ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمار کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە به‌ پێی مەڕسوومی سه‌رۆكایه‌تیی هەرێمی کوردستان، رێكه‌وتی 20 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.