سهرۆكی كۆریای باكوور بههۆی كهمتهرخهمی له راپهراندنی پرۆژهیهك، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سزاداوە و هەندێکیشی دوورخستوەتەوە.
میدیای فەڕمی حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵاتەکەیان، بەهۆی کەمتەرخەمی لە پرۆژەیەکدا، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای سزاداوە و هەندێکیشی دوورخستوەتەوە.
ئاماژهی بهوهشداوه، کیم جۆنگ ئون، توڕەبووە لەوەی ئەو ژمارە بەرپرسە لە پرۆژەی دروستکردنی شارێک لەباکووری وڵاتەکەیان کەمتەرخەم بوون و بەرپرسانە مامەڵەیان نەکردووە.
پێشتر كیم جۆنگ ئون سهرۆكی كۆریای باكوور له میانی سەردانکردنی شاری سامجیۆن بڕیاری دروستکردنی شارێکی بەناوی یۆتۆپیای سۆسیالیستی داو رایگەیاند، ئەم شارە دەبێتە نمونەی باڵای شارێکی مۆدێرنی پێشکەوتوو لە قەدپاڵی شاخێکدا.
ئاشكراشی كردبوو، شارەکە بینا و باڵەخانە، هۆتێل، دامەزراوەی وەرزشی، کولتووریی و بازرگانیی تێدا دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.