د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كه بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ناتۆ له ئه‌مه‌ریكایه، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێك قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی واشنتۆن دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ سەربازییاکانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت.
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌رێنی بووه به تایبه‌ت له پرسی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و لابردنی سزای سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا د. فوئاد حوسێن رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرینگ بوو، هاوکات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی گه‌وره‌ی له سه‌ر دۆخی ناوخۆیی عێراق به گشتی هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.