سهرۆككۆماری نوێی ئێران ، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێرانی وهك سەرپەرشتیار راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردەوە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران له لایهن مەسعود پزیشکیان سهرۆككۆماری نوێی ئێران راسپێردراوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ستراتیژیی قۆناغی گوزار بۆ پێکهێنانی کابینەی چواردەیەمى حکومەتی ئێران.
لای خۆیهوه جەواد زەریف رایگەیاند، پرۆسەکە تازە دەستیپێکردووە و پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ بەربژێرەکان لە دوای پێشنیازی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ئەنجوومەنە زانستییەکان، ئەنجوومەنە پیشەیەکان و کەرتی تایبەت دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی لیژنە جۆراجۆرەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبێتەوە تاوەکو پلانی پرۆسەکە دیاری بکرێت.
هەفتەی داهاتووش ئەندامانی لیژنەکان لەگەڵ پزیشکیان کۆدەبنەوە تاوەکو پلانە لە پێشینەکانی کابینەی چواردەیەمى حکومەتیان بۆ روون بکاتەوە، هەوڵیش دەدرێت لە پازده بۆ بیست رۆژی داهاتوو پرۆسەی هەڵسەنگاندنی بەربژێرەکان بۆ كابینهی نوێی حكومهت بكرێـت و كانددیهكان و یهكلا بكرێنهوه.
محهمهد جەواد زەریف وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن یەکێک لە یاوەرە نزیک و پالپشتیكارانی سههركیی مهسعود پزیشکیان بوو. هاوكات لەسەردەمی زەریفدا حكومهتی ئێران رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا واژۆ کرد و بەو هۆیەوە بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.