Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:23

رێژەی دەنگدەران لە هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێنەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی دەنگدەرانی لە هەرچوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەڵەبجە راگەیاند بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 20/10/2024 بەڕێوەبچێت.

جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام لەو ژمارەیە تا ئێستا تەنیا 2 ملیۆن و 901 دەنگدەر ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.

راشیگەیاند: لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 672 هەزار لە دەنگدانی گشتین، هەروەها 239 هەزار کەسیش لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن.

جومانە غەلای رێژەی دەنگدەرانی لە هەرچوار پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

لە پارێزگای هەولێر 1 ملیۆن و 16‌ هەزار و 357 دەنگدەر هه‌ن،‌ له‌و ژماره‌یه‌ 928 هه‌زار و 823 كه‌س له‌ ده‌نگدانی گشتی و 82 هه‌زار و 525 دەنگدەریش لە دەنگدانی تایبەت ده‌نگ ده‌ده‌ن.

ژمارەی دەنگدەران لە پارێزگای سلێمانی بریتییە لە 1 ملیۆن و 146 هەزار و 530 دەنگدەر،‌ له‌وانە 1 ملیۆن و 3 هەزار و 772 دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی، هه‌روەها 74 هەزار و 915 دەنگدەریش بۆیان هەیە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بدەن.

له‌ دهۆكیش 738 هه‌زار و 193 ده‌نگده‌ر هه‌ن، كه‌ له‌وه‌ 680 هه‌زار و 443 ده‌نگده‌ری گشتی و 55 هه‌زار و 100 كه‌سیش ده‌نگده‌ری تایبه‌تن.

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ گشتی 62 هه‌زار و 584 ده‌نگده‌ر هه‌ن، كه ‌له‌وه‌ 59 هه‌زار كه‌س له‌ ده‌نگدانی گشتی و  579 كه‌سیش له‌ ده‌نگدانی  تایبه‌تدا بۆیان هه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن.

به‌ پێی مەڕسوومی سه‌رۆكایه‌تیی هەرێمی کوردستان، رێكه‌وتی 20 ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.