بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت كە ئەمڕۆ و سبەی سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك تۆز و خۆڵیش دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند:ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لە پارێزگاى کەرکووک و ناوچەکانى باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانى باکورى هەرێم کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بە ڕیژەى (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی.
لە هەردوو رۆژەكەشدا خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكەشی باكوری رۆژئاوا دەبێت.
ئەمەی خوارەوەش پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانە:-
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکووک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.