درەنگانی شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری بەغدا پاسێكی كۆستەر تەقییەوە، دەگوترێ تەقینەوەكە بەهۆی شۆڕتی كارەبا بووە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو لەبەردەم شوێنێكی خواردنەوە كحوولییەكان لە شەقامی ئەبوو نەواس لە شاری بەغدا، پاسێكی كۆستەر تەقییەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانی بەرگریی شارستانی تەقینەوەكە لە ئەنجامی شۆڕتی كارەبای پاسەكە بووە كە ئاگر گەیشتۆتە تانكی بەنزین پاسەكە و تەقیوەتەوە.
تەقینەوەكە تەنیا زیانی ماددی بە پاسەكە گەیاندووە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.