بۆ هەفتەی داهاتوو لە پارێزگای كەربەلا سێ رۆژ پشوو راگەیەنرا و پشووەكەش بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمە ئایینییەكانەوەیە.
قاسم عەلی یەساری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا رایگەیاند: بۆ هەفتەی داهاتوو رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە پشوو دەبێت.
راشیگەیاند: پشووەكە بەهۆی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمە ئایینیەكان لە یادی شەهیدكردنی ئیمامی حوسێن دەبێت كە لە سنووری پارێزگاكەدا بەڕێوەدەچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.