وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی خۆشی بۆ سەرجەم مووچەخۆران ئەوانەی كارتی بانكی "هەژمار من"یان هەیە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پەیامێكدا بۆ مووچەخۆران رایگەیاند كە "مووچەکانتان پارێزراوە".
راشیگەیاند "سەرجەم بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" بیمەیان بۆ کراوە و پارێزراون لە مایەپووچبوون لەلایەن کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان".
بەگوێرەی نوێترین داتا، تا ئێستا 75 هەزار مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێمی كوردستان كارتی بانكی "هەژماری من"یان بۆ كراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامی هەیە تا سەرجەم فەرمانبەران كارتی بانكیان بۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.