سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوەچوو و تێیدا مۆڵەت بە لایەنەكان درا لە ماوەی مانگێكدا رێك بكەون بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.
كۆبوونەوەكە بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندام بەڕێوەچوو كە راكان جبووری بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا مۆڵەت درایە سەرجەم لایەنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ماوەی 30 رۆژدا لەسەر پۆستی پارێزگارێكی نوێی كەركووك رێك بكەون.
دوای كۆبوونەوەكەش د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك.
لە كۆبوونەوەكەدا د. شاخەوان عەبدوڵا دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجوومەن کرد بۆ بەستنی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە ئومید دەکەین لە ماوی 30 رۆژی داهاتوو پارێزگارێكی نوێ بۆ کەرکووک دابنرێت کە خزمت بە کەرکووک بکات.
داواشی لە ئەندامانی ئەنجوومەن كرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری لە پارێزگای کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.