Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:21

مژدەیەك لە حكوومەتەوە بۆ هاووڵاتییانی رانییە.. 6 پڕۆژە لە شارەكە جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە گوژمەی 6 ملیار و 726 ملیۆن دینار، 6 پرۆژە لە ڕانیە جێبەجێ دەکرێن.

لە نووسراوی ژمارە 8397 ی 2ی تەممووزی 2024، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نێردراوە، بە گوژمەی 6 ملیار و 726 ملیۆن و 984 هەزار دینار، 6 پرۆژە لە بواری خزمەتگوزاری و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەکرێت.

پرۆژەکان بریتین لە:

یەکەم: دروستکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی 60 مەتری لە دووسایدی ڕانیە- سەرکەپکان، تا مزگەوتی مستەفا.

دووەم: تەواوکردنی سایدی دووەمی شەقامی 60 مەتری لە شەقامی ڕانیە- سەرکەپکان، تا گەڕەکی تیتۆکە.

سێیەم: دروستکردنی کەناڵی کراوە و ئاوەڕۆی سندووقی و پشتێنەی سەوزایی لە چوار دەوری ڕانیە.

چوارەم: ڕێگاسازیی کۆڵانەکانی گەڕەکەکانی کارۆخ، ئەندازیاران، شارەوانی، ئاشتی و ڕووناکی لە ڕانیە.

پێنجەم: درێژکردنەوە و دروستکردنی تۆڕی ئاوی لوولەیی و سندووقی، بۆ گەڕەکەکانی ڕزگاریی 1، ڕۆژسیتی و تیتۆکە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو.

شەشەم: سەوزکردنی چەند باخچەیەک لە سنووری نەخشەی بنەڕەتیی شارەوانیی ڕانیە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: بڕیارەکە بەپێی ڕێنمایی ژمارە 2ی جێبەجێکردنی گرێبەستکردنە حکوومییەکانی ساڵی 2016 دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.