لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی گرینگی سەربازی لەنێوان بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازی ئەمەریكا بەڕێوەچوو و تێیدا پڕۆسەی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێكی گرینگی دیكە تاوتوێ كران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى كۆبوونه‌وه كه له دانيال شه‌پيرۆ جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و جه‌نه‌رال جۆل ڤاول فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌لينا ڕۆمانۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيهتيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا پابه‌نديى خۆيان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
له وته‌يه‌كدا جێگرى سه‌رۆك سوپاس و پێزانينى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوكاريى پێنتاگۆن له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يارمهتيدانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.