وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی هەرێمی کوردستان داوا لە پاڵێوراوانی دامەزراندن لە کارتی نیشتمانیی کفری دەکات لە کاتی دیاریکراودا سەردان بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی7ی2024، وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی کفری، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە ڕەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لیژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، هەر کەسێک لە سەرەی خۆیدا بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.
یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:
رۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 21ی7ی2024، کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 71) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو، لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا:
https://drive.google.com/.../1BCoiyo13bN4Qli0JMPe.../view...
دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن: رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی 22ی7ی2024، کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 133) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .
- لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:
https://drive.google.com/.../1BK.../view...
بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
1_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.
2_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.
3_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.
4_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.