بە واژۆی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرسەت ئەحمەد عەبدووڵا، بڕیار درا بە کردنەوەی هۆبەی تۆماری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە پارێزگەکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە، و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، زاخۆ، راپەڕین و گەرمیان، بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم پرۆژە نیشتەجێکانی وەبەرهێنان.
بە پێی (بەیانی) ژمارە (6)ی ساڵی (2024)ـی وەزارەتی داد بە ژمارە (20/3253) لە (9ی7ی2024)، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران -ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە (632) لە (3ی3ی2024)، بە پێی ئەو دەسەڵاتەی بە پێی مادەی (9) لە یاسای وەزارەتی داد ژمارە (13)ی ساڵی (2007) و لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم بڕیارە لەلایەن وەزیری دادەوە واژۆ کراوە.
کە بە پێی بەیانەکە، لێپرسراو و فەرمانبەرانی ئەو هۆبانە تەواو تەرخان دەکرێن (تفرغ) بۆ تۆمارکردنی کاروبارەکانی (یەکبوون و جیاکردنەوەی) سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.
ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.