Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:49

لە بەسڕا ھاوڵاتیان لە تاو گەرمای پڕوکێنەر ڕوو لە ڕووباری شەتولعەرەب دەکەن

کوردستان TV
100%


لە عێراق، ھاوڵاتیان لە تاو گەرمای پڕوکێنەر ڕوو لە ڕووبارەکان دەکەن بۆ خۆفێنک کردنەوە، ئەمە لە کاتێکدا ڕووبارەکان بوونەتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

لەم وەرزەدا، مانگەکانی تەمووز و ئاب دوو مانگی گەرمن لە نیوەگۆی باکووری زەوی و زۆربەی شەپۆلەکانی گەرما لەم دوو مانگەدا دەبێت.

مانگی پێشوو، لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پلەی گەرما به‌رزبۆوه‌ و بەپێی زۆرێک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە جیھانییەکانی بواری کەشناسیی لە مانگی ڕابردوودا، بەرزترین پلەی گەرما لە جیھاندا لە 11 ناوچەی عێراق تۆمارکراون.
ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمیی کارەبای نیشتمانیی لەم وەرزەدا، بەشێک لە ھاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان و خۆ فێنککردنەوە ڕوو لە ئاوی ڕووبار و چەمەکان دەکەن.

ته‌ندروستی عێراقیش هۆشداری به‌هاوڵاتیان داوه‌ كه‌  ڕووبارەکان بۆ كاری مه‌له‌وانی به‌كارنه‌هێنن  چونكه‌ بووه‌ته‌ هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و ڤایرۆسی جۆراوجۆر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.