بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ئهمڕۆ پێنجشەممە وەک پشووی فەرمی لە ھەریەک لە پارێزگاکانی موسڵ، دیوانییە، بەسرە، میسان، موسەننا، زیقار و واست ڕاگەیاندرا.
ماوەی چەند رۆژێکە، شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراقی گرتووەتەوە، بەجۆرێک کە پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچە، 50 پلەی سەدی تێپەراندووە.
ھەریەک لە نووسینگەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی موسڵ، دیوانییە، بەسرە، میسان، موسەننا، زیقار و واست لە چەند ڕاگەیاندراوێکی جیادا ئاماژەیان بەوەداوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە لەو پارێزگایانە کراوەتە پشوو.
هاوکات دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، تا کۆتایی ئەم ھەفتە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.