Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:40

بۆ ساڵی نوێ لە قوتابخانەكان سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگ بەمشێوەیە دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بۆ ساڵی نوێش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لە قوتابخانەكان سیستەمی یەكپۆشی لە جلوبەرگ جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند كە پەیڕەوکردنی یەکپۆشی بۆ قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:-

1- جلوبەرگی باخچەی منداڵان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی

کچ (کراسی پەمەیی ـ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی)

کوڕ (کرسی شین ـ پانتۆڵی رەساسی)

2- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی ( 1 تا 6) لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی

کچ (تەنوورە یان پانتۆلی رەساسی - کراسی سپی)

کوڕ( پانتۆڵی رەساسی - کراسی سپی)

3- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی ( 7-8-9) لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی

کچ (تەنوورە یان پانتۆلی نیلی - کراسی سپی)

کوڕ(پانتۆڵی نیلی - کراسی سپی)

4- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی ( 10-11-12) لە ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی

کچ (تەنوورە یان پانتۆلی ڕەش - کراسی سپی)

کوڕ (پانتۆڵی ڕەش - کراسی سپی)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.