لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان سبەی پێنجشەممە شەپۆڵەكە دەگاتە لووتكە.
واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە رایدەگەیەنێت: سبەی پێنجشەممە شەپۆڵە گەرماكە لە تەواوی عێراق دەگاتە لووتكە و لە زۆرێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
هەروەها رایدەگەیەنێت: بۆ دووسبەی هەینیش شەپۆڵە گەرماكە هەر دەمێنێت، بەڵام كاریگەرییەكەی وەك رۆژی پێنجشەممە نابێت و پلەكانی گەرما كەمێك نزمتر دەبنەوە.
پسپۆڕەكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە رۆژی شەممە كاریگەری شەپۆڵەكە بەشێوەی قۆناخ بەرەو نزمبوونەوە دەچێت و كەشوهەوا تاڕادەیەك ئاسایی دەبێتەوە.
جەختیشی كردەوە كە بۆ رۆژی یەكشەممە شەپۆڵە گەرماكە كۆتایی دێت و كەشوهەوای ئاساییی هاوینە شوێنی دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.