هەردوو حكوومەتی عێراق و توركیا خەریكی رێكخستنەوەی وەرگرتنی ڤیزا و رێگەپێدانن بۆ گەشتكردن، بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كراوە بۆ گەشتی وڵاتی توركیا دوو تەمەنی جیاواز پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نامێنێت.
حكوومەتی توركیا بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر بەشێك لە هاووڵاتییانی عێراقی هەڵبگرێت، هەڵگرتنەكە دوو تەمەنی جیاواز دەگرێتەوە كە ئەوانیش بریتین لە: منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ، لەگەڵ كەسانی تەمەن سەرووی 50 ساڵ.
جگە لەم دوو تەمەنە، هەر هاووڵاتییەكی تری عێراقی بیەوێت سەردانی وڵاتی توركیا بكات، دەبێت ڤیزای پێشوەختە وەربگرێت.
وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا بڕی 130 تا 200 دۆلاری ئەمەریكی تێدەچێت كە بەگوێرەی ماوەی مانەوە بڕی پارەكە دەگۆڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.