بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاشكرای كرد كە لەماوەی 12 كاتژمێری داهاتوودا كێشەی شكانی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەكرێت و ئاو دەگەڕێنرێتەوە گەڕەكەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە بۆڕی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز / 3 لە هەولێر شكا و بەهۆیەوە بۆ ماوەیەكی كاتی چەند گەڕەكێك بێ ئاو دەبن.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگەیاند: ئێستا پڕۆسەی کارکردن بۆ چاککردنەوەی بۆڕی ئاوی ئیفراز / 3 دەستی پێ کردووە بە بەردەوامی کاری تێدادەکرێت.
راشیگەیاند: لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێری داهاتوودا ئاوی پاك دەگاتەوە هاووڵاتییان.
داواش لە هاووڵاتییان كرا هاوکاربن تا کاتی چاککردنەوەی بۆڕیەکە و لەو ماوەیەدا دەست بە ئاوەوە بگرن .
بەهۆی شكانی ئاوی ئیفراز / 3 ئەم گەڕەكانەی خوارەوە بۆ ماوەیەكی كاتی بێ ئاو دەبن:-
ـ هەولێری نوێ
ـ فەرمانبەران
ـ 5ـی حەسارۆکان
ـ مامۆستایان
ـ قەلاتی نوێ
ـ هاوکاری
ـ هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆرش و جادەی کەرکووک
ـ شێخ ئەحمەد
- گوڵان
ـ هەڤاڵان
ـ باداوە، 94ـی باداوە
ـ زانکۆ و گەڕەکەکانی ناو شەقامی 60 مەتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.