Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:28

بڕیارێكی دیكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارێكی دیكەی مەسرور بارزانی سەرۆك حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە بەرژەوەندیی دەیان هەزار كەسدایە بۆ ئەوانەی یەكەی نیشتەجێبوونیان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا وێنەی تۆماریان نییە، جێبەجێ دەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، وۆركشۆپێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (632 لە 3/3/2024) سەبارەت بە كردنەوەی یەكەیەكی تایبەت لە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان بەمەبەستی تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان و تایبەتەكان بەڕێوەچوو.

لە وۆكشۆپەكە چەند پرۆگرامێك پێشكەش كران، لەوانە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بە ژمارە (632) كە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە لە بەرژەوەندیی دەیان هەزار كەسدایە ڕەهەند و ئامانجەكانی شیكرایەوە، هەروەها ئەو هەنگاوانەی تاوەكو ئێستا لە چوارچێوەی بڕیارەكەدا كاریان لەسەر كراوە، لەگەڵ هێنانەكایەی یەكەیەكی یەكخستن و جیاكردنەوەی پرۆژە نیشتەجێبووەكان لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان، لەگەڵ شێوازی كاركردنی لیژنە و یەكەكانی پەیوەست بەو بڕیارە تاوتوێ كران.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە وتارەكانی وۆركشۆپەكەدا باسیان لە گرنگیی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت و جێبەجێكردنی كرد بە مەبەستی تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان كە بە دەیان هەزار كەس لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.

هاوكات ئامانجی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتیان شی كردەوە و ڕێنمایی پێویستیان خستەڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی جێبەجێكردن و هەنگاوەكانی دواتری بە جۆرێك لە بەرژەوەندیی ئەو كەسانەدا بێت بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ خزمەتكردنی خەڵك و چارەسەركردنی گرفتی هاووڵاتییان بە تایبەتی كە خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەو بڕیارە خۆشحاڵ دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.