یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەی ئەتلەتیك بیلباو نیكو ویلیامز نزیك بووەتەوە.
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەی سەرەتایی لەگەڵ ویلیامز رێككەوتووە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵدا بكات.
یانە كەتەلۆنییەكە هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ویلیامز كۆبووەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەر سەرجەم خاڵەكان رێككەوتوون.
یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی لەسەر سەرجەم داواكارییەكانی ویلیامز نیشانداوە و هەروەها لەسەر مووچە و گرێبەست و ماوەی گرێبەستەكەی نێوانیان رێككەوتوون.
ئەوەی ماوە ئەوەیە كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباو رێك بكەوێ و پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ویلیامز بدات كە 50 ملیۆن یۆرۆیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.