وەزیری پەروەردە پێشوازی لە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و مامۆستا و قوتابیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرد.
ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دوزخورماتوو، پێشوازی لە ژمارەیەک سەرپەرشتیار و مامۆستا و قوتابیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کرد.
لە دیدارەکەدا وەزیری پەروەردە پاڵپشتیی وەزارەتی پەروەردەی بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دوزخورماتوو دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.