Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:41

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ گەیشتە واشنتۆن

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، د.فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە واشنتۆن کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی ناتۆ "2024"دا دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە د.فوئاد حوسێن بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ "2024"، گەیشتووەتە واشنتۆن.

لووتکەی ناتۆ "2024" بە ئامادەبوونی 32 ئەندامی خۆی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا 75مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە بەرز ڕادەگیرێت.

پێشتر حکوومەتی عێراق، بە فەرمی بۆ بەشدارکردن لە لووتکەی ناتۆ "2024" بانگھێشت کرابوو.

لووتکەکە لە 9 تا 11ی تەممووز بەڕێوەدەچێت کە لە میانیدا ئاڵنگارییە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی جیھان و ھاریکاریی سەربازیی، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

ھەروەھا ڕۆژەڤی سەرەکی لووتکەکە، پرسی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێت و لە میانی دوو ڕۆژدا، ئەو پرسە بە وردی تاوتوێ دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.