چوار تۆمەتبار دەستگیرکرا و بڕی(17) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
له ڕاگهیهندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی 26ـی5ـی2024 تاکو 3ی7ی2024، تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە دوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کەکاری گواستنەوەو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن.
ئاماژه بهوهش دراوه، لەم دوو چالاکییەدا بڕی(17) کیۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژهی بهوهش داوه، لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.