ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەممووزی2024، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2 ی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی 1 ی تەممووزی 2024لە بەغدا ئەنجام درا.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، تایبەتە بە بابەتی مووچەی مانگی 6 ی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی 5 و 6 ی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی هەردوولاوە.
هەروەها کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی هاوبەشی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکان و سیستەمی باج لەنێوان هەرێم و عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.