له پارێزگای زیقار هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر كاروانێكی زیاره‌تكارانی مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگه‌ی زیقار به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، له شاری ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگه‌ی زیقار، دوو چه‌كدار به ماتۆرسكیل هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر كاروانێكی زیاره‌تكارانی شیعه‌ی مه‌رقه‌دی ئیمام حوسێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر زوو ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی له شوێنه‌كه بوونه به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و دوای تێكهه‌ڵچوونێك ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆر سكیله‌كه و یه‌كێك له چه‌كه‌كانی هێرشبه‌ره‌كاندا گیراوه.
ده‌شڵێت، نه‌توانراوه هێرشبه‌ران ده‌ستگیر بكرێن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.