Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:41

بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەك 70 كەس ژەهراوی بوون

کوردستان TV
100%

لە شارۆچكەی مەنسووڕییە لە سنووری پارێزگای دیالە، بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەك زیاتر لە 70 كەس تووشی ژەهراوی بوون.

چێشتخانەكە لە ناوەڕاستی شارۆچكەی مەنسووڕییە بووە و تایبەت بووە بە خواردنە خێراكان، هەموو ئەو كەسانەی ئەمڕۆ سێشەممە خواردنیان لە چێشتخانەكە خواردووە، تووشی ژەهراوی بوون.

بەهۆی زۆری تووشبووانەوە بەشێك لەوانەی تووشی ژەهراوی هاتبوون رەوانەی نەخۆشخانەی بەعقووبە و بەشێكی تری رەوانەی پارێزگای دیالە كراون.

هەر دوای رووداوەكە، تیمەكانی چاودێری چوونەتە چێشتخانەكە و دایان خستووە، لێكۆڵینەوەكانیش تا ئێستا لە هۆكارەكەی بەردەوامە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.