Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:18

سەرۆكکۆماری نوێی ئێران بانگھێشتی عێراق کرا

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆكکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكکۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران، مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوودانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان کردووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماریی ئێران.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە کەرتە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی ئابووریی و ئەمنییدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکات.

لای خۆیەوە مەسعود پزیشکیان جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردووەتەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق و ڕایگەیاندووە کە ئێران پشتیوانی لە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ عێراق دەکات، بە شێوەیەک کە ھەوڵەکانی سەقامگیری ھەردوو وڵات و ناوچەکە بەھێزتر بکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.