Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

زانیاری لەبارەی دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە دەنگۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو بووەوە، دەگوترێ فڕۆكەكە چەندین سەرنشینی تێدابووە و لە رێگەی چوون بۆ توونس كەوتۆتە خوارەوە.

لەمبارەیەوە هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندووە كە هەواڵەكە دوورە لە راستییەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراق جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا هێڵی راستەوخۆ لەنێوان عێراق و توونسدا نییە.

دەنگۆكە ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە و ئاماژە بەوەشدراوە كە فڕۆكە عێراقییەكە سەرنشینی زۆریشی تێدابووە كە ژمارەیان 239 سەرنشین بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.