Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران ڕەوایەتی هەڵبژاردنی سەرۆكکۆماری پشتڕاست کردەوە کە پزیشکیان هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران، ڕەوایەتی خولی دووهەمی 14هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتڕاست کردەوە کە تیایدا مەسعود پزیشکیان هەڵبژێردرا.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستووری ئێران، هادی تاهاننازیف لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزەران لە کۆبوونەوەییدا خولی دووهەمی 14هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرکۆماری پشتڕاست کردەوە".

تاهاننازیف ئاماژەی بەوە کرد کاندیدەکان یان هیچ لایەنێک تانەیەکی وەهایان نەبووە لە بارەی هەڵبژاردنەکە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکەی دروست بکات و، بڕیارەکەیان لە بارەی ڕەوایەتی هەڵبژاردنەکە ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ی دەنگەکان بووە نۆهەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی موحافزکار کە ڕکابەرایەتیی پزیشکیانی دەکرد سەدا 44،4ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.