Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:48

به‌غدا... په‌رله‌مانتارێكی عێراق له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

لە شاری بەغدا، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرش كرایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی عێراق. لە راگەیەندراوێكی فراكسیۆنی ئەشراقە قانون، لە پەرلەمانی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ هێرشێكی تیرۆریستی كراوەتە سەر ماڵی پەرلەمانتار تەقی ناسڕ وائیلی كە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لە ماڵه‌كه‌یدا بوون لە ناوچەی دەولەعی لە بەغدای پایتەختی عێراق.

 فراكسیۆنەكە ئاشكراشیكردووه‌، هێرشەكە لەلایەن چەند كەسێكەوە بە چەكی سووك و مامناوەند ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە و تەنیا زیان بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارەكە كەوتووە. 

فراكسیۆنەكە وێڕای ئیدانەكردنی كردەوەكە، داوا لە سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی عێراق دەكات كە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌ ڕوونه‌داته‌وه‌ له‌ پێناو ئاسایش و سه‌لامه‌تی خه‌لك.  
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.