Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:20

ڕیفۆرمخواز پزیشکیان کە لە هەڵبژاردنەکەی ئێران سەرکەوتنی بەدەستهێنا بووە نۆیەمین سەرکۆماری وڵاتەکە

کوردستان TV
100%


لە ئێران پەرلەمانتاری ڕیفۆرمخوازی تەبرێز و وەزیری پێشووی تەندروستی وڵاتەکە، مەسعود پزیشکیان، بە بەدەستهێنانی سەدا 53،7ی دەنگەکانی خولی دووهەمی 14هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆمار، بووە نۆیەمین سەرکۆماری وڵاتەکە.

گوتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئێران، موحسین ئیسلامی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا بڵاویکردەوە کە کارەکانی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی دووهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆمار کە دوێنێ ئەنجامدرا، تەواو بووە.

ئیسلامی باسی لەوە کرد لە ڕێگەی ئەو سندوقانەی لە نزیکەی 58 هەزار ناوەندی سەرانسەری وڵاتەکە دانرابوون، تێکڕا 30 ملیۆن و 530 هەزار و157دەنگ دراوە و، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە، بەو پێیەش ڕێژەی سەدا 53،7ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەروەها ئیسلامی باسی لەوە کرد کە سەعید جەلیلی موحافزکار13 ملیۆن و538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە سەدا 44،4ی دەنگەکان.

ئاماژە بەوەیش کرا کە ڕێژەی بەشداری لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماردا سەدا 49،8 بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.