Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:23

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەستی پێ كرد كە هەردوو بەربژێر مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی ركابەری دەكەن، پڕۆسەكە لە هەولێر و سلێمانی و چەند پارێزگایەكی تری عێراق و جیهانیش بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردنەكە دروست لە كاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە كاتی ئێران دەستی پێ كرد و تاكو كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، ئەگەر وەزارەتی ناوخۆی ئێران رێنمایی بدات رەنگە تا چەند كاتژمێرێكی تریش درێژ بكرێتەوە.

بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە ئێران 59 هەزار ناوەندیی دەنگدان لە سەرتاسەری ئێران دانراون و 61 ملیۆن كەسیش مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدان هەیە.

بەگوێرەی لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێران، هەر دوای كۆتاهاتنی پڕۆسەی دەنگدان، دەست دەكرێ بە هەژماركردنی دەنگەكان و پێشبینش دەكری رۆژی دواتر واتە سبەی شەممە ئەنجامە كۆتاییەكان رابگەیەنرێ.

لە گەری دووەمی هەڵبژاردن هەر بەربژێرێك (مەسعوود پزیشكیان و سەعید جەلیلی) رێژەی دەنگەكانی لەوەی تر زیاتر بێت، دەبێتە براوەی هەڵبژاردن و سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران.

رێژەی دەنگدان لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئێران تەنیا 40% بوو، ئەمەش كەمترین رێژەی بەشداریكردنی هەڵبژاردن بووە لە ئێران لە دوای ساڵی 1979.

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش بەڕێوە دەچێت كە پێشبینی دەكرێت 8 ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی لە دەرەوە مافی دەنگدانیان هەبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.