Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:33

بنکەیەكی نوێی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە کۆیە کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە بنكەیەكی نوێی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە شارۆچكەی كۆیە كرایەوە كە توانای هەیە 15 بۆ 20 هەزار تەن گەنم وەربگرێت.

بنكەی وەرگرتنی گەنمی كۆیە لەلایەن کەمال موسلیم وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى و بەیاوەری به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى بازرگانى و دانه‌وێڵه‌ى به‌غداد كرایەوە و هەر ئەمڕۆش دەست كرا به ‌وه‌رگرتنى گه‌نمی جوتیاران.

پێشبینی دەکرێت لەو بنكەیەی كۆیە 15 تا 20 هه‌زار ته‌ن گه‌نم وه‌ربگیرێت.

كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه‌ كارئاسانییه‌كى زۆر بۆ جووتیارانى سنوورى كۆیه‌ ده‌كات به‌و پێیه‌ى ساڵانى رابردوو جووتیارانى ئه‌و سنووره‌ دەبوو بچنە هه‌ولێر بۆ راده‌ستكردنى گه‌نمه‌كانیان ئه‌وه‌ش تێچوویه‌كى زیاترى ده‌ویست و له‌سه‌ر جووتیارانى ئه‌و سنووره‌ گرانتر ده‌كه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.