Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:47

سەرۆك بارزانی لە بەغدا سەردانی نووسینگەی كەناڵی زاگرۆس دەكات

کوردستان TV
100%

له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی زاگرۆسی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ و ستاف و كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه‌ پێشوازی لێ كرا.

سه‌رۆك بارزانی له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا باسی له‌ رۆڵی میدیا و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی له‌ گه‌یاندنی راستییه‌كان كرد و ستایشی ئه‌رك و ماندووبوونی كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی كرد.

سەرۆك بارزانی داوای لە به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی كەناڵی زاگرۆس كرد پابه‌ندی پره‌نسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی و ره‌وشتی پیشه‌كه‌یان بن به‌ جۆرێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی عێراق بێت به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی.

سەرۆك بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كە برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ بكه‌نه‌ ناونیشانی كاركردنی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.