Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:23

چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەوروبەری هەولێر ئەنجام دەدرێن

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد كە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێ لە گوند و ناوچەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و پڕۆژەكانیش زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌ و بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و رێگه‌وبانه‌كان و چه‌ند پێویستییەکی دیكه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگیدانه‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییان‌.

راشیگه‌یاند: به‌ گوژمه‌ی نزیكه‌ی 15 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ و به‌ پێی ئه‌و پشكه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ولێر دیاریكراوه‌، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێن.

هەروەها رایگه‌یاند: وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م له‌ ئێستادا 7 ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌ قۆناخی دووه‌میشدا به‌م نزیكانه‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن كە پێكهاتوون له‌ دروستكردنی بنكه‌ی ته‌ندروستی و قوتابخانه‌ و بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و رێگه‌و بانه‌كان و چه‌ند پێویستییەکی دیكه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیشی كرده‌وه‌ كە گوندەكان و ناوچەكانی ده‌وروبه‌ری هەولێر زیاتر ده‌خرێنه‌ نێو پلانه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.