Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:36

سەرۆکى لقى دهۆکى سەندیکاى کرێکاران: پەكەكە دەستی بۆ بڕینی قووتی كرێكاران بردووه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان بکەرانی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری و بازاڕە میللیەکانی دیکەیان  بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد کە سەر بە  پەکەکەن، سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای کرێکارانی ھەرێمی كوردستان، وڵات ئۆزمانی بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی ڕايگەیاند: بەداخەوە پەکەکە دەستی بۆ بڕینی قووتی خەڵک و کرێکاران بردووە، لە ساڵی 1991 وە ئێمە زەرەرمەندی دەستی پەکەکەین، ئەو ڕێکخراوە ناهێڵیت خەڵک بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئەو ئابوورییەی کە ئێمە لە گوندەکان پێشکەشی شاڕەکانمان دەکرد، ئابوورییەکی گەورە بوو، بەڵام پەکەکە ئابووری ھەرێمی کوردستانى تێکداوە و گوندەکان ڕووبەڕووی چۆلبوون و وێرانیی بوونەتەوە، ئێمە نازانین بۆچی پەکەکە هاووڵاتییانی مەدەنی تێکەڵی پرسی سیاسی دەکات".

ڕۆژی 1ی نیسانی 2024 ئاگر لە بازاڕێکی میللیی شاری دھۆک ( بازاڕی چەلێ) کەوتەوە، بەھۆیەوە نزیکەی 260 دووکان و کۆگا سووتان.

ڕۆژی دووشەممە، 1ی تەمووزی 2024 هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ھەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ڕێکخراوی پەکەکە لە پشت سووتاندنی بازاڕ و كۆگاكانی هه‌رێمی كوردستان بووە و، پلانیان ھەبووە تاوانی دیکەش لەدژی بەرژەوەندیی خەڵک ئەنجام بدەن".

سەرۆکی لقی دھۆکی سەندیکای کرێکارانی ھەرێمی کوردستان، وڵات ئۆزمانی ئاماژە بەوەشدا کە کاسبکارانی 260 دووکانداری بازاڕی چەلێی شاری دھۆک دەچنە سەندیکا و سکاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەکەن، چونکە بە  بڕی 9 ملیار دینار زیانییان بەرکەوتووە و گوتیشی: "ئێمە داواکارییەکانیان لە ڕێگای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فێدڕاڵ دەکەین و ئەگەر پێویستی کرد ئەوا سکاڵا و دۆسییەکان دەگەیەنینە پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول)".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.