Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 18:54

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری نه‌مسا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ كۆشكی هۆفبێرگ له‌لایه‌ن ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن سه‌رۆككۆماری نه‌مسا پێشوازی لێكرا.
له‌ ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی نه‌مسا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كرێت.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ  ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستا‌ن، به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.

 نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نه‌مساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له‌ گه‌لى كوردستان و مافه‌ ڕه‌واكانى له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی  نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نه‌مسا‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.

به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له‌ هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.