دادگای فیدڕاڵی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له بانكه‌كانی هه‌ژماری من دا.
دادگای فیدراڵی عێراق له وه‌ڵامی نووسراوێكی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی لەسەر پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان له بانكه‌كانی "هه‌ژماری من" ده‌دات.
جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی عێراق، له نووسراوێكدا كه ڕۆژی 1ی7ی2024، ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، كه تیایدا ئاماژه به‌وه كراوه پڕۆسه‌ی به‌بانكیكردن هه‌موو بانكه حكوومییه‌كان و هه‌موو ئه‌و بانكانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن بانكیی ناوه‌ندییه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه.
لە نووسراوەکەی دادگای فیدراڵیدا، ئاماژە بە لیستێکی هاوپێچی بانکیی ناوەندیی كراوە کە ناوی 66 بانکی تێدایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو بانکانەشەوە کە لە پرۆسەی (هەژماری من) له پرۆسه‌كه‌دا بەشدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.