Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:33

له‌ هه‌ولێر 3 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تای تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

کوردستان TV
100%


3 حاڵه‌تی تووشبوون په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له‌ هه‌ولێر تۆماركرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، دوابەدوای گومانی سێ حاڵەت لە هەبوونی نیشانەکانی پەتای تای خوێنبەربوون، سامپڵەکانیان ناردرا بۆ تاقیگەی ناوەندی لە  به‌غدا بۆ پشت ڕاستکردنەوە و  دەست نیشانکردنیان، دەرەنجامی  پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت کە ئەم سێ هاووڵاتییە تووشبووی نەخۆشی تای خوێن بەربوونن و 2 دوو لەوانە خەڵکی شاری هەولێر و ئەوی دیكه‌یان خەڵکی شاری بەغدایە.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، لەئێستادا هەرسێ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دانە و لەکاتی ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە:
1. هاوڵاتی خەڵکی شاری بەغدایەو تەمەنی(40) ساڵە
2. هاوڵاتی خەڵکی شاری هەولێرە تەمەنی (28)ساڵە
3. هاوڵاتی خەڵکی شاری هەولێرە  تەمەنی (32)ساڵە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.