وەزارەتی کار دەرفەتی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، دەرفەتی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بڕوانامەی (بەكالۆریۆس) بۆ پسپۆڕییەكانی(ژمێریاری،كارگێری، پەروەردەی تایبەت،كۆمەڵناسی،دەروونزانی)؛ بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پاسەوان و كارگوزار؛ بڕوانامەی (ناوەندی) بۆ ناونیشانی (چاودێر) ڕادەگەیەنێت؛ بە شێوەی گرێبەست، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی ئاکرێ (ئاکرێ و بەردەڕەش)، سەنتەری ئۆتیزمی قەزای ئاکرێ.
وهزارهت رایگهیاندووه، پاش دیاریکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی دابەشکردنی فۆڕم سبهی چوارشەممە 3ی7ی 2024، بە مەبەستی دامەزراندن بە شێوەی خاڵبەندی دیاری بکرێت بەو مەرجانەی لای خوارەوە هاتووە:
1.تەنها پێشكەشكارانی دانیشتووی قەزای ئاکرێ دەخرێنە پێشبركێی خاڵبەندیی هەڵبژاردنەوە.
2. پێویستە خوازیار زانیاریی ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادرووست، داواکاریی دامەزراندنی ڕەت دەکرێتەوە.
3. نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
4. ئارەزوومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی (ئەسڵی و کۆپیکراو) لە ڕۆژی سەردانکردنی ئامادە بکات. (کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.