Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%


هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگه‌ی كه‌ركووك و دیاله‌ كرده‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق به‌ گشتی و پێشهاته‌كان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بە هاووڵاتییان تاوتوێ كران. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ به‌ گرنگگیه‌وه‌ جه‌خت له‌ پێكهێنانی حكوومه‌ته‌ خۆجێییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگه‌ی كه‌ركووك و دیاله‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت. 

هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت داواش ده‌كات، حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به‌ جددی كار بكات بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕ له‌دژی داعش.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.