Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 19:06

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 شوێن لە یۆنان ئاگریان گرتووە

کوردستان TV
100%


لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 شوێن لە یۆنان ئاگریان گرتووە کە 44یان کۆنتڕۆڵ کراون و هەوڵەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

بە پێی لێدوانێکی گوتەنێژی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان واترۆکۆیانیس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 شوێن لە یۆنان ئاگریان گرتووە.

تیمەکانی فڕیاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە زەوی و ئاسمانەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و تا ئێستا توانراوە 44یان کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەوڵەکانیش بۆ کوژراندنەوەی هەشت حاڵەتەکەی دیکەش بەردەوامە.

لە هەندێک لەو دوورگانەکەی کە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە، لە شارەکانی دیکەوە یارمەتی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.