Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 17:22

حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕی 33 ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی چەمچەماڵ جێبەجێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕی 33  ملیار دینار چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ جێ به‌جێ ده‌كات، پرۆژه‌كانيش بريتين له‌ دابینكردن و دانانی هەردوو وێستگەی مۆبایلی چەمچەماڵ و قادر كەرەم، بەستنەوەی هێڵەكانی 132 كەی ڤی بە وێستگەی 400 كەی ڤیی سلێمانی لە تەكیە، ڕاكێشانی هێڵەكانی 132 كەی ڤیی بازیان - چەمچەماڵ و چەمچەماڵ - قادر كەرەم، دەركردنی فیدەرەكانی 11 كەی ڤیی چەمچەماڵ. هه‌روه‌ها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی دابەشكردن و ڕاكێشانی كارەبا بۆ 61 گوندی قەزای چەمچەماڵ.
 جگە لەم پرۆژەیە لە پلانی وەزارەتی کارەبا دایە پرۆژەی دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبای132 کەی ڤیی نوێ لە چەمچەماڵ جێبەجێ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.