Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:42

كۆمیسیۆن ده‌رگای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ ڕۆژی ده‌نگدان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌رگای دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر بۆ رۆژی ده‌نگدان ده‌كاته‌وه‌، هاوكات لینكێكی ئه‌لیكترۆنی داده‌نێت بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت داواكاری پێشكه‌ش بكات. 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌ ڕۆژی 4ی ته‌مموز تاوه‌كو 23ی مانگی ته‌مموز له‌ڕێی ئه‌و لینكه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت وه‌ك فه‌رمانبه‌ری رۆژی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كار بكات، فۆڕمێك پڕده‌كاته‌وه‌. 

پێشكه‌شكردنی داواكاریش،‌ پارێزگاكانی ھه‌ولێر و سلێمانی و دھۆك ده‌گرێته‌وه‌. هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی حكومی جگه‌ له‌ كارمه‌ندانی سه‌ربازی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ده‌رچوان ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌وه‌ و پێویسته‌ ده‌رچوان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆم بۆ سه‌ره‌وه‌ بێت. 

هاوكات ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوو رێکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نوێ کردەوە، یەکێکیان چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆری بەشێکی هاونیشتمانییانە، ئەوی دیکەش کردنەوەی لینکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بوونە فەرمانبەر لەسەر سندووقەکانی دەنگدان.

 جێی ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریكرا.  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.