Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:35

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌ڕی دووه‌می كاندیدانی سه‌رۆكۆماری ئێران ده‌ستی پێكرد

کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆككۆماری ئێران هیچ كاندیدێك نه‌یتوانی رێژه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت هه‌ر كام له‌ مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عیدی جه‌لیلی ركابه‌ری كه‌ زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنابوو چوونه‌ گه‌ڕی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌. 

له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا مەسعود پزیشکیان10 ملیۆن و چوارسه‌د و پازده‌ هەزار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك دەنگی به‌دست هێناوه‌. 

هه‌روه‌ها سەعید جەلیلى 9 ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و سێ هەزار و دووسه‌د و نه‌وه‌د وهه‌شت دەنگی به‌دست هێناوه‌.

به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئێران، له‌ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی هیچ كام له‌ كاندیه‌كان، هه‌فته‌یه‌ك دوای گه‌ڕی یه‌كه‌م ، گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌دچێت كه‌ ده‌بێـته‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو پێنجی ته‌مووز.

 به‌ پێی میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 30ی6ی2024 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان هه‌ركام له‌‌ مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عیدی جه‌لیلی ركابه‌ری ده‌ستی پێكردووه‌ و تا چوارشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێـت و رۆژی هه‌ینی گه‌ڕی دوه‌می هه‌لبژاردنی سه‌رۆككۆماری داهاتوی ئێران له‌ نێوان مه‌سعود پزیشكیان و سه‌عیدی جه‌لیلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.